ئه‌مرۆ ژماره‌یه‌کی به‌رچاو له کوردی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان نێشته‌جێ هه‌رێمی کورستانن، سه‌ره رای سوپاسگوزاریان له حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له هه‌مان کات هه‌ندێ سکاڵایان هه‌یه.
نووسه‌ر و لێکۆڵه‌ر عه‌لی که‌ریمی له هه‌ڤپه‌ێڤینێکی زیندوودا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا ده‌ڵێت ته‌وه‌رێکی زۆر گرنگتان ده‌ستنیشان کردوه و له‌و په‌ێوه‌ندیه‌دا کورده‌کانی رۆژهه‌ڵات بێ که‌م و کۆڕی نیین وه گله‌یی و گازنده‌یه‌کی یه‌کجار زۆریان هه‌یه چ له باری ژیان وه چ له هه‌مو گرنگتر له باری ئاسایشه‌وه ، که‌ریمی ده‌شڵێت کورده‌کانی رۆژهه‌ڵات چاوه‌ڕوانیه‌کی زۆریان هه‌یه له حکومه‌ته‌که‌ی خۆیان حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان که تا ئێستاش وه‌کو په‌نابه‌ر، نامۆ وه یاخود وه‌کو خه‌ڵکی وڵاتێکی تر ته‌ماشایان ده‌کات.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 7:48 خوله‌كه