Accessibility links

وەزارەتی تەندروستی جەزائیر: 16 ئەندامی خێزانێک تووشی نەخۆشی کۆرۆنا بوون


بەڕێوەبەری بەشی خۆپاراستن لە وەزارەتی تەندروستی جەزائیر دەڵێت تاقیکردنەوە پـزیشکیـیەکان یەکلایان کردووەتەوە 17 کەس لە جەزائیر تووشی نەخۆشی جۆرە نوێـیەکەی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، وە 16 کەسیان ئەندامی یەک خێزانن.

جەمال فورار گوتیشی لە هەردوو نەخۆشخانەی بوفاریک و قیتار 14 حاڵەت یەکلابوونەتەوە کە تووشی نەخۆشیـیەکە بوون و 47حاڵەتی دیکە هەن گومانیان لێدەکرێت.

هەروەها گوتی هەر کاتێک ئەنجامی ئەوانی دیکە یەکلابوونەوە، ئەوا دەستبەجێ ڕایدەگەیەنن.

کاربەدەستان لە وەزارەتی تەندروستی جەزائیر ئاشکرایان کرد لە ئەنجامی لێکۆڵینەوەکانیان بۆیان دەرکەوتووە، ئەو 16 کەسە پاش ئەوە تووشی نەخۆشیـیەکە بوون کە پـیاوێکی جەزائیری خزمیان لەگەڵ کچەکەی لە فەڕەنسا گەڕاونەتەوە و لەگەڵیاندا بوون لە 14 هەتا 21 ی مانگی دوو، واتە 2 هەفتە لەمەوبەر.

ئەو خێزانە لە ناوچەی ئەلبلیدەن کە 50 کیلۆمەتر لە باشوری جەزائیری پایتەختەوە دورە

XS
SM
MD
LG