کۆبوونه‌وه‌ی کۆماری ئیسلامی ئێران له‌گه‌ڵ هه‌ر پێنج ئه‌ندامه هه‌میشه‌ییه‌که‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش و ئه‌ڵمانیا له به‌غدا ده‌ستی پێکردووه که تایبه‌ته به دانوستاندن له‌سه‌ر به‌رنامه ناوکیه مشت و مڕ له‌سه‌ره‌که‌ی ئێران.
ئالێکس ڤاتێنکا، پسپۆڕی کاروباری ئێران له نێوه‌ندی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بنکه له واشنتۆن ده‌ڵێت که‌س چاوه‌ڕوانی ئه‌وه ناکات بڕیارێک له‌سه‌ر به‌رنامه ناوکیه‌که‌ی ئێران بدرێت ، به‌ڵام چڕ بوونه‌وه‌ی هیواکان له‌وه‌دایه له چه‌ند هه‌فته و له چه‌ند مانگی داهاتوودا هه‌نگاوی سه‌ره‌کی بنرێت به ئاڕاسته‌ی چاره‌سه‌ریه‌کی ئاشتیانه و ده‌شڵێت هه‌رچه‌نده هه‌واڵه‌کان له کۆبوونه‌وه‌که‌ی به‌غداوه دڵخۆشکه‌ر نین.
به‌ڕێز ڤاتێنکا ده‌شڵێت، ئه‌گه‌ر هیچ بژاره‌یه‌کی تر به‌رامبه‌ر ئێران نه‌ما و هه‌وڵه دیپلۆماسیه‌کان شکستیان هێنا ، ئه‌وا ته‌نها وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا توانایی له‌شکریی هه‌یه بۆ لێدانی ئێران وه‌ک بژاره‌ی له‌شکری و هیچ وڵاتێکی تر ئه‌و تواناییه‌ی نییه.
له‌سه‌ر بنچینه‌ی گفت و گۆکه‌ی له‌گه‌ڵ ئالێکس ڤاتێنکا، پسپۆڕی کاروباری ئێران له نێوه‌ندی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، به‌ڵێن ساڵح ئه‌م راپۆرته‌ی ئاماده‌کردوه.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی ڕاپۆرته‌که بن که ماوه‌که‌ی 5:52 خوله‌که.