Accessibility links

بومەلەرزەیەک بە هێزی 7.9 پلە لە نزیک ویلایەتی ئالاسکای ئەمەریکا دەدات


بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە بە کاتی خۆجێی بومەلەرزەیەک بە گوڕی 7.9 پـلە بە پـێوەری ڕێختەر لە ناو ئاوی کەنداوی ئالاسکای دا کە دەکەوێتە باشوری ویلایەتەکەوە.

ئاژانسی جیۆلۆجی ئەمەریکا بۆ چاودێری بومەلەرزە لە جیهاندا دەڵێت لە قوڵایی 25 کیلۆمەتر بووە و نزیکەی 280 کیلۆمەتر لە باشوری ڕۆژهەڵاتی دورگەی کۆدیاک دوربووە.

هەتا ئامادەکردنی ئەم هەواڵە، ئاژانسەکە دەڵێت بە دوای ئەو بومەلەرزە بەهێزە 20 بومەرلەرزەی مامناوەند کە هێزەکانیان لە نێوان 5 بۆ 4 پـلە بووە لە نزیک هەمان شوێنی دابوو.

کاربەدەستان لە ویلایەتی ئالاسکا و وڵاتی کەنەدا و هەروەها ویلایەتەکانی دیکەی سەر کەنارەکانی ڕۆژئاوای ئەمەریکا ئاگاداریـیان لە مەترسی ڕوودانی سونامی بڵاوکردەوە، دواتر ئاگاداریـیەکەیان هەڵوەشاندەوە.

XS
SM
MD
LG