Accessibility links

بەرپرسان: کوژرانی 30 هاوڵاتی مەدەنی لە هێرشێکی ئاسمانیدا لە ڕۆژهەڵاتی ئەفغانستان


بەرپرسانی ئەفغانی وتیان بەهۆی هێرشێکی ئاسمانی هێزەکانی ئەفغانستانەوە بە پشتیوانی ئەمەریکا لە ڕۆژهەڵاتی ئەفغانستان بەلایەنی کەمەوە 30 هاوڵاتی مەدەنی کوژران و 40 کەسی دیکە برینداربوون.

سێ بەرپرسی حکومی بە ڕۆیتەرزیان وت هێرشەکەی شەوی چوارشەممە ئامانج لێی لەناوبردنی حەشارگەیەک بووە کە چەکدارانی ڕێکخراوی داعش بەکاریان هێناوە، بەڵام بە هەڵە لەنزیک یەکێک لە کێڵگەکانەوە جووتیارەکانی کردۆتە ئامانج.

ئەندامی ئەنجومەنی ناوخۆی هەرێمی نەنکەرهار لە ڕۆژهەڵاتی ئەفغانستان سوهراب قادری وتی هێرشە ئاسمانییەکان بوونەتە هۆی کوژرانی 30 جووتیار و بەلایەنی کەمەوە 40 کەسی دیکە برینداربوون.

وەزارەتی بەرگری ئەفغانستان هێرشەکەی پشت ڕاستکردەوە بەڵام هیچ وردەکارییەک لەسەر قوربانییەکان نەدا.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG