Accessibility links

ئاژانسی یارمەتیدەری یو ئێن نیگەرانی پەناخوازانی یەمەنە


خەڵک لە کاتی وەرگرتنی خواردەمەنی، ٢١ی مانگی مارسی ٢٠١٧
خەڵک لە کاتی وەرگرتنی خواردەمەنی، ٢١ی مانگی مارسی ٢٠١٧

ئاژانسی یو ئێن بۆ پەناخوازان لە ژێنێف ڕاپۆرت دەکات کە ناوەندەکانی یارمەتی دەر رووبەڕووی دۆخێکی دیکەی تەنگەتاوی لە یەمەنن لە دەمێکدا لە ئەو بەرانەی کە جەنگ لە کەناری ڕۆژئاوای ئەو وڵاتە توندتر بووە، خەڵک ئاوارە دەبن.

ئاژانسی پەناخوازانی یو ئێن دەلێت ڕاپۆرتی پێ گەیشتوون کە لە ئەم چەند ڕۆژەی ڕابردوودا زیاترلە ١٤٠٠ کەس لە پارێزگاکانی حودیە و تەیز ئاوارە بوونە. ئەوەش بە دوای شەڕی ئەم دواییانە لە سەنعای پێتەخت و ناوچەکانی دەرووبەری دێت.

ئاژانسی یو ئێن لە گەڵ ئاژانسەکانی دیکەی یارمەتیدەرکار دەکاات بۆ ئەوەی کردارەکان بە مەبەستی یارمەتی کردن بە ئەو کەسانە زیاتر بکات کە پەڕێوە دەبن. گوتەبێژی ئاژانس، بابار بالوچ، دەڵیت پێدوایستی سەرەتایی تەنگەتاوی بۆ ٢،٠٠٠ بنەمالە لە حودەیداح نێردراون و زیاتر لە هەزاران بنەماڵەی دیکە ئێستا لە ڕێگادان بە خەڵک بگات.

بەڵام ناوبراو دەڵێت هەوڵی بەربەستکردن لە لایەن عەڕەبستانی سعودی کە ئاستەنگ دەخاتە بەردەم ناردنی یارمەتی بە خەڵکی یەمەن، زیان بە کردارەکانی تەنگەتاوی دەگەیەنێت.

بالۆچ دەڵێت ئاژانسی پەناخوازانی یو ئێن بە تایبەتی نیگەرانی چارەنووسی ١،٤٦٠ پەناخوازی ئێریترە و مەدەنێکانی یەمەنی لە ئەل خاوکەیە. ئەو ناوچەیە کە لە ١١٧ کیلومتری باشوری شاری حودەیادا هەڵکەوتوە وەک ناوچەیەکی لەشکری ڕاگەیەندراوە. هەروەها دەشڵێت بە هۆی شەر زۆر سەختە خواردەمەنی و پێداویستییەکانی تر بۆ ئەو شوێنە بەرن.

XS
SM
MD
LG