ئه‌حمه‌د تورک سه‌رۆکی پارتی قه‌ده‌غه‌کراوی کۆمه‌ڵگای دیموکراسی له تورکیا واته (ده‌ته‌په) پاش ئه‌وه‌ی له دادگایه‌کی شاری سامسۆن له باکوری تورکیا دێته ده‌رێ که‌سێک هێرشی ده‌کاته سه‌ر و له ئاکامی ئه‌و هێرشکردنه سه‌ره لوتی به‌ڕێز تورک ده‌شکێت. به‌ڕێز تورک بۆ چاودێری کردنی پرۆسه‌ی دادگایی کردنی گومانباران له دۆسێی کوژرانی دوو که‌سی کورد له شاری موش له باشوری ڕۆژهه‌ڵاتی تورکیا هاوکاتی خۆپیشاندانه‌کانی ناڕه‌زایی ده‌ربڕین به‌رامبه‌ر بڕیاری دادگای ده‌ستوری تورکیا بۆ داخستنی ده‌ته‌په.
له‌م باره‌یه‌وه خه‌جیجان فه‌رقین په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا له تورکیا ڕاپـۆرتێکی ئاماده‌کردووه و هه‌روه‌هاش هاوکارمان ڕۆبین ڕه‌شوان گفتوگۆیه‌کی له‌گه‌ڵ (نوری یه‌مان) نوێنه‌ری شاری موش له په‌رله‌مانی تورکیادا کردووه. به‌ڕێز یه‌مان له‌گه‌ڵ ئه‌حمه‌د تورک‌دا بووه کاتێ هێرشه‌که‌ی کراوه‌ته سه‌ر.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی ڕاپـۆرت و گفتوگۆکه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ.