ڕۆژی چوارشه‌ممه ئه‌حمه‌د تورک سـیاسه‌تمه‌دار و ئه‌ندامی پـێشـووی په‌رله‌مانی تورکیا سه‌ردانی به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکای کرد و له لایه‌ن کارمه‌ندانی به‌شه‌که‌وه پـێشوازیـیه‌کی گه‌رمی لێـکرا. پاشـان هاوکارمان خه‌ڵه‌فی زێباری گفتوگۆیه‌کی له‌گه‌ڵدا سـازدا سه‌باره‌ت به مه‌سه‌له‌ی کورد له تورکیا و هه‌روه‌ها مه‌به‌سـتی سه‌ردانه‌که‌ی بۆ ئه‌مه‌ریکا.
ئه‌حمه‌د تورک ده‌ڵێت مه‌به‌ست له‌م سه‌ردانه کردنه‌وه‌ی ئۆفیسی پارتی ئاشـتی و دیموکراسی BDP یه له واشنتنی پایته‌خت و هه‌روه‌ها کۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ کاربه‌ده‌سـتنی ئه‌مه‌ریکا.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 9 خوله‌كه.