وا بڕیاره ڕۆژی 23 ی ئه‌م مانگه کۆماری ئیسلامی ئێران له به‌غدا له‌گه‌ڵ هه‌ر پێنج ئه‌ندامه هه‌میشه‌ییه‌که‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش و هه‌روه‌ها ئه‌ڵمانیاشدا کۆببێته‌وه وه‌ک گه‌ڕێکی تری دانوستاندن له‌سه‌ر به‌رنامه ناوکیه مشت و مڕ له‌سه‌ره‌که‌ی ئێران.
ئه‌حمه‌د ئه‌سکه‌نده‌ری ، نوسه‌ر و لێکۆڵه‌ره‌وه له‌و بڕوایه‌دایه ئه‌مجاره‌یا تاران بڕێکی که‌م له داواکانی ده‌زگای نێونه‌ته‌وه‌یی وزه‌ی ئه‌تۆمی جێبه‌جێده‌کات به‌ڵام وه‌ک ده‌ڵێت بیگومان هه‌مووی نا.
له میانه‌ی وتووێژه‌که‌یدا له‌گه‌ڵ به‌ڵێن ساڵح ، به‌ڕێز ئه‌سکه‌نده‌ری باس له‌و وتاره‌ی ڕۆژنامه‌یه‌کی نزیک له ڕابه‌ری کۆماری ئیسلامی ئێرانیش ده‌کات که تیایدا داوای گه‌ڕانه‌وه‌ی شانشینی به‌حره‌ین ده‌کات بۆ سه‌ر کۆماری ئیسلامی.
ده‌توانن له ڕێێ کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی وتووێژه‌که بن که ماوه‌که‌ی 5:44 خوله‌که.