په‌رله‌مانی عێراق رۆژی سێشه‌ممه کابینه‌ی نوێی حکومه‌تی به سه‌رۆکایه‌تی نوری ئه‌لمالیکی په‌سه‌ندکرد.
له گفتوگۆیه‌کدا له‌گه‌ڵ ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا، دکتۆر ئه‌حمه‌د ئه‌نوه‌ر ئه‌ندامی پێشووی په‌رله‌مانی عێراق ده‌ڵێت، حکومه‌تی مالیکی به‌هێز نابێت له‌به‌ر ئه‌وه‌ی حکومه‌تێکی هاوبه‌شی نیشتیمانیـیه و لایه‌نه‌کانی ناو حکومه‌ت بیروبۆچوونیان زۆر جیاوازه.
ده‌رباره‌ی کێشه‌کانی نێوان هه‌رێمی کوردستان و به‌غدا، حاکم ئه‌حمه‌د ده‌ڵێت هاوپه‌یمانی نیشتیمانی و لیستی ئه‌لعێراقیـیه هه‌ردووکیان له‌گه‌ڵ ناوه‌ندی به‌هێزن، له‌به‌ر ئه‌وه گه‌شبین نیم به‌رامبه‌ر به چاره‌سه‌کردنی کێشه‌کانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا.
بۆ بیستنی ته‌واوی گفتوگۆی هاوکارمان ئه‌حمه‌د بارزانی له‌گه‌ڵ به‌رێز ئه‌حمه‌د ئه‌نوه‌ر، ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ کلیک بکه.