چاو و ڕاوێکی زۆر هه‌بو گوایه له‌وانه‌یه سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان مه‌سعود بارزانی له وتاری نه‌ورۆزی ئه‌مساڵدا مزگێنیک بۆ گه‌لی کورد بهێنی وه له‌وانه‌یه ڕاگه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمه‌که بیت، به‌ڵام به پێچه‌وانه‌ی چاوه‌ڕوانیه‌کان کاک مه‌سعود زۆر شتی ووت به‌ڵام ئه‌وه‌ی رانه‌گه‌یاند. ئایا له راستیدا شتێکی وا له ئارادا هه‌یه؟
ئه‌حمه‌د ئه‌سکه‌نده‌ری شاره‌زای کاروباری ڕامیاری ئێران و رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست له هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر مرۆڤ بارودۆخه‌که به ده‌وروبه‌ری هه‌مو لایه‌نه‌کانی هه‌ڵسه‌نگێنی من پێم وا نییه شتێک وا له ئارادا بێت، به‌ڵام ڕاگه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆیی گه‌لی کورد ئه‌وه‌نده خه‌به‌رێکی گرنگه وه ئه‌وه‌نده روداوێکی گه‌وره‌یه له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا که ناتوانی کاری تاکه که‌س بێ با ئه‌و که‌سه‌ش سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان بی و له بۆنه‌یه‌کی وه‌کو نه‌ورۆزدا را بگه‌یه‌ینری.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی گفت و گۆکه بن که ماوه‌که‌ی 9:19 خوله‌که