Accessibility links

سوپای تورکیا دەڵێت گەمارۆی عەفرینی داوە


سوپای تورکیا وتی سوپا وچەکدارە هاوپەیمانەکانی لە هێزەکانی ئۆپۆزسیۆنی سوریا گەمارۆی شاری عەفرینیان داوە.

ئەم هێرشەی سوپا بۆ سەر باکووری سوریا پێش دوو مانگ دەستی پێکرد بۆ دوورخستنەوەی یەکینەکانی پاراستنی گەل لەسەر سنوورەکانی تورکیا. تورکیا یەکینەکانی پاراستنی گەل بە کۆمەڵەیەکی تیرۆریستی ناودێر دەکات و دەڵێت درێژبوونەوەی حیزبی کرێکارانی کوردستانن.

سوپای تورکیا لە بەیاننامەیەکدا وتی گەمارۆی عەفرینی داوە و دەستی گرتووە بەسەر کۆمەڵێک خاکی زۆر گرنگدا لە ناوچەکە.

لەلای خۆشیانەوە یەکینەکانی پاراستنی گەل وتی هێزەکانی تورکیا بۆمبارانی هەموو ئەو ڕێگایانە دەکەن کە دەچنەوە سەر عەفرین بەڵام ڕەتی کردەوە سوپای تورکیا گەمارۆی عەفرینی دابێت و وتی ئەو هەواڵانە تەنها پڕوپاگەندەن.

وتەبێژی یەکینەکان نوری مەحمود بە ئاژانسی دەنگوباسی ڕۆیتەرزی وت هیچ ڕێگەیەک نیە بچێت بۆ عەفرین چونکە هەموو ڕێگەکان لەلایەن تورکیاوە بۆمباران دەکرێن.

نوری مەحمود سەبارەت بە بەیاننامەکەی سوپای تورکیا وتی عەفرین لەمێژە لە هەموو لاکانەوە گەمارۆدراوە، وتیشی تورکیا بەمەبەست ئەو هەواڵە درۆیانە بڵاودەکاتەوە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG