Accessibility links

شاری عەفرین بەر خومپارە دەدرێت و 2 کەس برینداردەبن


پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە لە دەوروبەری کاژمێر 4 پـێنج گولـلە خومپارە گیراونەتە ناوەندی شاری عەفرین و لە ئاکامدا 2 کەس برینداربوون.

بەپـێی ڕاپـۆرتەکان گولـلە خومپارەکان لە ڕۆژئاوای ئیعزازی نزیک عەفرین گیراونەتە شارەکە. ڕۆژئاوای ئیعزاز لە ژێر دەسەڵاتی بەرەی ئەلشامیـیەیە کە گروپێـکی سەر بە لەشکری ئازادن ونێوانیان لەگەڵ هێزەکانی یەپەگە و جەیش ئەلسوار باشە، بەڵام گومان دەکرێت لە لایەن چەکدارانی سەر بە ئەحرار ئەلشامەوە هەڵدرابن.

جێی ئاماژەیە دوێنی یەکشەممە هەردوو گوندی گەشتەعار و مالیکیـیە لە بەرەی نوسرە و ئەحرار ئەلشام پاککرانەوە، بۆیە پـێدەچێت ئەم هێرشە لە تۆڵەی ئەوە بووبێت. هێشتا شەڕەکە لە نێوان جەیش ئەلسوار لە لایەک و بەرەی نوسرە و ئەحرار ئەلشام لە لایەکەی تر بەردەوامە.

please wait

No media source currently available

0:00 0:00:58 0:00

XS
SM
MD
LG