Accessibility links

واشنتن لێکۆڵینەوە لە هەواڵی کوژرانی هاوڵاتی مەدەنی دەکات لە ئەفغانستان


بەرپرسان ڕایانگەیاند هەردوو سوپای ئەفغانستان و ئەمەریکا لێکۆڵینەوە لەو ڕاپۆرتانە دەکەن کە گوایە نزیکەی 13 هاوڵاتی مەدەنی لە هەرێمی خوندوز لە باکوور ئەفغانستان کوژراون.

هێشتا وردەکاری پڕۆسەکە ڕوون نیە سەرەڕای ئەوەی سێ ڕۆژ بەسەر ڕووداوەکەدا تێپەڕیوە.

جێی ئاماژەیە لە ماوەی ڕابردوودا کۆمەڵێک هەواڵ بڵاوبوونەوە گوایە کۆمەڵێک ڕۆژی هەینی کۆمەڵێک هاوڵاتی مەدەنی لە چاهاردارا لە قەندوز کوژراون. ئەندامێکی ئەنجومەنی ناوخۆ وتی 13 کەس کوژراون بەڵام وتەبێژی فەرمانڕەوای هەرێمەکە دەڵێت تەنها یەک کەس کوژراوە.

لە هەردوو حاڵەتەکەدا ڕووداوەکە تیشک دەخاتە سەر کوژرانی زیاتری خەڵکی مەدەنی، ئەمەش دوای ئەوە دێت کە واشنتن بڕیاریدا هێرشە ئاسمانیەکان و ئەرکەکانی هێزی تایبەتی ئەفغانستان چڕتر بکرێنەوە بۆ بەرەنگاربوونەوەی تاڵیبان و لەناوبردنیان.

فەرمانڕەوای چاهادارا غولام قادر وتی " پێویستە لێکۆڵینەوەیەکی تەواو بکرێت بۆ سەلماندنی ئەم هەواڵانە و بەمزووانەش دەست پێدەکەین بە لێکۆڵینەوەکان."

هەروەها هێزەکانی ناتۆش لە کابوڵ ڕۆژی شەممە وتیان لێکۆڵینەوەیەک دەست پێکراوە سەبارەت بەو هەواڵە بەڵام هیچ وردەکارییەکانی دیکەیان نەدا.

وتەبێژی ئەرکەکە کاپتن تۆم گریسباک وتی " ئێمە ئاگاداری ئەو هەواڵانەین سەبارەت بەوەی ئەگەری ئەوە هەیە خەڵکی مەدەنی کوژرابێتن لە ئەنجامی هێرشە هاوبەشەکان لە باکووری ئەفغانستان."

ئەندامی ئەنجوومەنی ناوخۆی هەرێمەکە خوش باوار نەسرتیار وتی لە ئەنجامی هێرشە ئاسمانییەکانی ئەمەریکا لە ناوچەکەدا 13 هاوڵاتی مەدەنی کوژراون. بەڵام وتەبێژی فەرمانڕەوای هەرێمەکە نیعمەڵا تەیمور دەڵێت تەنها یەک کەس کوژراوە و شەش کەسی دیکە برینداربوون دوای ئەوەی هێزەکانی هاوپەیمانان ئوتومبێلێکیان بۆمباران کردووە.

هێزە تایبەتییەکانی ئەفغانستان وتیان 48 چەکدار لە چاهادارا کوژراون بەڵام ڕەتیان کردەوە هیچ هاوڵاتییەکی مەدەنی کوژرابێت و ئاماژەشیان بەوەدا کە پێش ئەوەی ئەرکە سەربازییەکە دەست پێبکات ناوچەکە چۆڵکراوە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG