له‌شـکری وڵاته یه‌کگرتوه‌کانی ئه‌مه‌ریکا دانی به‌وه‌دا ناوه کارمه‌ندانی سه‌رپه‌رشـتیارانی فڕۆکه‌یه‌کی بێ فڕۆکه‌وانی ئه‌مه‌ریکایی به‌رپـرسیاربوون له کوژرانی 23 که‌سی سیڤیل له میانه‌ی هێرشێـکی ئاسـمانی ئه‌و فڕۆکه‌یه‌ی له سه‌ره‌تای ئه‌مسـاڵدا ئه‌نجامی دابوو.
کوژراوانی سیڤیل له میانه‌ی هێرشێـکی ئاسـمانی له 11 ی مانگی دووی ئه‌مسـاڵدا له پارێزگای ئورزگان کوژران له‌و ده‌مه‌ی کاروانی ماشێنه‌که‌یان که‌وته به‌ر هێرشی موشه‌کی فڕۆکه‌یه‌کی بێ فڕۆکه‌وانی ئه‌مه‌ریکایی که وایان زانیبوو سه‌رنشینانی نێو ئه‌و کاروانه چه‌کدارانی تاڵیبان بوون.
ڕاپـۆرتی لێـکۆڵینه‌وه‌ی په‌یوه‌ست ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ شه‌ممه بڵاوکرایه‌وه ده‌ڵێت ئه‌و کارمه‌ندانه‌ی زانیاریان دابووه فڕۆکه بێ فڕۆکه‌وانه‌که پـێده‌چێت زانیاریه‌کانیان پـشتگوێ خستبێت یان بایه‌خیان پـێنه‌دابێت به‌وه‌ی که سه‌رنشینانی نێو کاروانه‌که که‌سـانی سیڤیل بوون نه‌ک چه‌کدارانی تاڵیبان.
ئه‌وه‌ی شـایه‌نی باسه جه‌نه‌ڕاڵ سـتانی مه‌ککرسـتڵی فه‌رمانده‌ی هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکا له ئه‌فغانسـتان مه‌سه‌له‌ی کوژرانی هاوڵاتیانی سیڤیلی به کاره‌ساتێـکی دڵته‌زێن ناودێر ده‌کات و ده‌ڵێت ڕووداوی له‌م جۆره بڕوا و متمانه‌ی ئه‌فغانیـیه‌کان به ئه‌رکی سه‌ربازی به ڕابه‌رایه‌تی ئه‌مه‌ریکا بنکۆڵ ده‌کات. هه‌روه‌ها ئاماژه‌شی به‌وه دا وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا له پـێناو گێڕانه‌وه‌ی متمانه‌ی ئه‌فغانیـیه‌کان ئه‌مه‌ریکا هه‌موو هه‌وڵێـکی خۆی ده‌خاته گه‌ڕ.