Accessibility links

سەرۆک ترامپ بە سەردانێکی پـێشتر ڕانەگەیەندراو دەگاتە ئەفغانستان


سەرۆکی ئەمەریکا بە سەردانێکی پـێشتر ڕانەگەیەندراو گەیشتە ئەفغانستان تاوەکو لەگەڵ سەربازانی وڵاتەکەی جەژنی سوپاسگوزاری بەسەربەرێت.

دانۆڵد ترامپ ئەمڕۆ پـێنجشەممە لە بنکەی باگرامی لەشکری لە نزیک کابولی پایتەخت، سەربازانی ئەمەریکایی سەرسامکرد کاتێک دەرکەوت و بە بۆنەی ئەم جەژنەوە خواردنی پـێشکەشکردن و لەگەڵیاندا نانی خوارد.

هەر لە بنکە لەشکریـیەکە چاوی‌کەوت بە ئەشرەف غەنی سەرۆکی ئەفغانستان و گوتی ئەمەریکا لە وتووێژدایە لەگەڵ تاڵیبان. ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد تاڵیبان ئامادەیی تێدایە بۆ ئاگربەست.

هاوکات لە بەردەم سەربازانی ئەمەریکایی جەختی کردەوە تێرۆرستان لە سزای ئەمەریکا دەربازیان نابێت. گوتی ئەمەریکا یەکەم تێرۆرستی جیهانی لە ناوبرد، ئەویش ئەبو بەکر ئەلبەغدادی بوو.

سەرۆک ترامپ خوازیارە سەربازانی وڵاتەکەی لە ئەفغانستان بکشێنێتەوە، بەڵام جەنەڕاڵ مارک مێڵی سەرۆکی ئەرکانی لەشکری ئەمەریکا پـێشتر هەر لەم مانگەدا گوتی هێزەکانی ئەمەریکا بۆ چەندان ساڵی دیکە لە ئەفغانستاندا دەمێـننەوە.

XS
SM
MD
LG