Accessibility links

لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا لە ئەفغانستان 21 کەس گیانییان لە دەستداوە و 38 کەسی دیکە بریندار بوون


بەڕێوبەرایەتی هاتووچۆی هەرێمی هێلماندی ئەفغانستان دەڵێت بەهۆی ڕووداوێکی هاتووچۆوە لە باشووری ئەفغانستان 21 کەس گیانییان لە دەستداوە و 38 کەسی دیکە بریندار بوون.

بەڕێوبەرایەتییەکەی هێلماند وتی ڕووداوەکە بەیانی ڕۆژی یەکشەممە لە ناوچەی گیراشکی هەرێمی هێلماند ڕوویداوە، لەسەر شەقامی سەرەکی نێوان هەرێمەکانی قەندەهاری باشوور و هیراتی ڕۆژئاوادا.

بەرپرسێکی هاتووچۆ لە هێلماند، قادرەتوڵا وتی ماتۆڕێک خۆی کێشاوە بە پاسێکی سەرنشیناندا، لەودیوی شەقامەکەوە خۆی کێشاوە بە تەنکی بەنزینەکەیدا. ئاماژەشی بەوەدا لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە دەکرێت.

وتەبێژی پۆلیسی هێلماند هیزەتوڵا حەقانی وتی 11 کەس لەو 38 کەسەی بریندار بوون گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە و برینەکانییان سەختن.

ڕووداوەکانی هاتووچۆ لە ئەفغانستان شتێکی باون، هۆکاری سەرەکی بۆ ئەو ڕووداوانەش دەگەڕێتەوە بۆ خراپی ڕێگاوبان و کەمتەرخەمی شۆفێران.

سەرچاوە/ AP

XS
SM
MD
LG