Accessibility links

سەرۆکی ئەفغانستان ئازادکردنی زیندانیانی تاڵیبان پەسەند دەکات


سەرۆکی ئەفغانستان ئەشرەف غەنی

نوێنەری تایبەتی ئەمەریکا بۆ ئەفغانستان و سەرچاوەکانی حکومەتی ئەو وڵاتە ئاماژەیان بەوەدا واپێشبینی دەکرێت لە ماوەی هەفتەیەکدا دانوستانەکانی نێوان حکومەتی ئەفغانستان و تاڵیبان لە قەتەڕ دەست پێبکەنەوە، ئەمەش ڕاستەوخۆ دوای ئەوەی کۆتا زیندانییانی تاڵیبان ئازاد بکرێن.

حکومەتی ئەفغانستان ئامۆژگارییەکانی ئەنجومەنی باڵای هۆزەکانی ئەفغانستانی وەرگرت کە تیایدا داواکرابوو 400 زیندانی تاڵیبان ئازاد بکرێن، ئەمەش دەبێتە هۆی ڕێگە خۆشکردن لەبەردەم کۆتای هێنان بە جەنگی ئەفغانستاندا.

وتەبێژی تاڵیبان سوهەیل شاهین بە ڕۆیتەرزی وت " ئێمە ئامادەین بۆ دانوستان دوای ئەوەی زیندانییەکانمان ئازاد دەکرێن، ئێمە ئامادەین."

سەرچاوەیەکی حکومی بە ڕۆیتەرزی ڕاگەیاند واپێشبینی دەکرێت سەرۆکی ئەفغانستان بڕیاری ئازادکردنی زیندانیانی تاڵیبان پەسەند بکات.

وتیشی " هەمووان چاوەڕێی واژۆکردنی بڕیارەکە دەکەن لەلایەن سەرۆکی ئەفغانستان ئەشرەف غەنییەوە. پلانی سەرەکی ئەوەیە بچن بۆ دەوحە و ڕۆژی یەکشەممە دەست بکەنەوە بە دانوستانەکان."

نوێنەری تایبەتی ئەمەریکا بۆ ئەفغانستان زەڵمای خەلیلزاد پێشوازی لەم هەنگاوە کرد و لە تویتێکدا وتی " واپێشبینی دەکەین لە چەند ڕۆژی داهاتوودا پڕۆسەی ئازادکردنی زیندانیەکان تەواو ببێت و دواتر بچین بۆ دەوحە و دانوستانەکانی نێوان ئەفغانییەکان دەست پێبکاتەوە."

لە سەرەتادا تاڵیبان وەکو مەرجێک بۆ ئەنجامدانی دانوستان لەگەڵ حکومەتی ئەفغانستاندا داوای کرد 400 هەزار زیندانی ئازاد بکرێن. بەڵام حکومەتی ئەفغانستان دوودڵ بوو لە پەسەندکردنی ئەو داوایە چونکە زۆرێک لەو زیندانیانە دەستیان هەبووە لە توندوتیژترین کردەوە تیرۆریستیەکاندا، لەوانەش تەقاندنەوەی پاسێک لەنزیک باڵیۆزخانەی ئەڵمانیا لە کابوڵ لە ساڵی 2017 دا کە بووە هۆی کوژرانی زیاتر لە 150 کەس.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG