Accessibility links

ئەفغانستان خۆی ئامادە دەکات بۆ ئازادکردنی 100 بەندکراوی تاڵیبان بەرامبەر 20 کەس لە هێزەکانی ئاسایش


بەرپرسێکی ئاسایشی باڵای ئەفغانستان و نوێنەری تاڵیبان وتیان وڵاتەکە دەستی کردووە بە پڕۆسەی ئازادکردنی 100 چەکداری تاڵیبان لەبەرامبەریشدا تاڵیبان دەبێت 20 کەس لە هێزەکانی ئاسایش ئازاد بکات.

ئەمە یەکەمین هەنگاوە بەرەو ئازادکردنی 6000 چەکداری تاڵیبان کە لەلایەن حکومەتی ئەفغانستانەوە بەندکراون، ئەمەش لە ڕێوشوێنێکدا بۆ دروستکردنی متمانە لەنێوان تاڵیبان و ئەفغانستاندا و هەروەها سەرخستنی ڕێکەوتنی ئاشتی نێوان ئەمەریکا و تاڵیبان.

بەرپرسێکی سەرۆکایەتی ئەفغانستان وتی " ئەمڕۆ بڕیاردراوە 100 چەکداری تاڵیبان ئازاد بکرێت و لەبەرامبەریشدا تاڵیبان 20 کەس لە هێزەکانی ئاسایش ئازاد بکات."

بەرپرسەکە وتی ناوی ئەو کەسانەی ئازاد دەکرێن ڕەوانەی کاربەدەستانی بەندینخانەکان کراوە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG