کاربه‌ده‌ستان له ڕۆژهه‌ڵاتی ئه‌فغانستان ده‌ڵێن هێرشێکی ئاسمانی ناتۆ خێزانێکی هه‌شت که‌سی کوشتووه.
ڕوحوڵا ساموون ده‌مڕاستێکی حکومه‌تی هه‌رێمی پاکتیایه و به ده‌نگی ئه‌مریکای گوتووه له ئاکامی هێرشێکی ئاسمانی هێزه‌کانی هاوپه‌یمانان له دره‌نگانێکی ڕۆژی شه‌ممه‌دا پیاوێک و هاوسه‌ره‌که‌ی و شه‌ش منداڵه‌که‌ی له ناوچه‌ی گێردا سیرای کوژراون و ده‌شڵێت به‌پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی له‌لایه‌تی پیاوه‌که هیچ په‌یوه‌ندیه‌کی به ڕێکخراوه‌کانی یاخیبووانه‌وه نه‌بووه و هه‌روه‌هاش له هیچ جم و جۆڵێکی دژه حکومه‌تدا ده‌ستی نه‌بووه.
کاربه‌ده‌ستانی ناتۆ ده‌ڵێن ئاگایان له ڕاپۆرته هه‌واڵیه‌کان هه‌یه له‌سه‌ر ئه‌و ڕووداوه و ده‌ستکراوه به لێکۆڵینه‌وه کردن.
زیانی گیانی له‌نێو خه‌ڵکی سیڤیڵدا سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌کی ناکۆکی نێوان حکومه‌ته‌که‌ی حامد کارزایی سه‌رۆکی ئه‌فغانستان و هێزه‌کانی هاوپه‌یمانانه له وڵاته‌که‌دا.
هه‌ر له سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه‌دا ، نوێنه‌ری تایبه‌تی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له ئه‌فغانستان گوتی ئاستی زیانه گیانیه‌کانی خه‌ڵکی سیڤیڵ له‌و وڵاته‌دا له چوارمانگی یه‌که‌می ئه‌مساڵدا به ڕێژه‌ی له سه‌دا بیست دابه‌زیووه ، به به‌راورد له‌گه‌ڵ چوار مانگی یه‌که‌می ساڵی 2011 دا. وه ده‌شڵێت هێرشه‌کانی یاخیبووان و به تایبه‌تیش هێرشه خۆکوژیه‌کان هۆکاری زۆربه‌ی زیانه گیانیه‌کانی خه‌ڵکی سیڤیڵن له ئه‌فغانستاندا.