سیناتۆری ئه‌مه‌ریکا جان کێری له ئه‌فغانستانه و بڕیاره سه‌ردانی پاکستانیش بکات.
کێری که به‌ڕێوه‌به‌ری کۆمیته‌ی په‌یوه‌ندی ده‌ره‌وه‌یی سیناته بڕیاره بڕوات بۆ ئیسلام ئاباد که چاوه‌ڕوان ده‌کرێت له‌وێ فشار بخاته سه‌ر ڕێبه‌رانی پاکستانی بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌یان له‌سه‌ر ڕێبه‌ری ئه‌لقاعیده ئوسامه بن لادن.
کێری گه‌ورترین کاربه‌ده‌ستی ئه‌مه‌ریکایه سه‌ردانی پایته‌ختی پاکستان بکات له دوای هه‌ڵمه‌ته‌که‌ی هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکا که ئوسامه بن لادنی تێدا کوژرا.
په‌رله‌مانی پاکستان بڕیارێکی په‌سه‌ند کرد که تیایدا هه‌ڵمه‌ته‌که‌ی ئه‌مه‌ریکا بۆ کوشتنی ئوسامه بن لادن مه‌حکوم ده‌کات. یاسادانه‌ران داوای لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی سه‌ربه‌خۆشیان کردووه بۆ ئه‌وه‌ی بزانن ته‌واوی ڕووداوه‌که چۆن بووه.
کاربه‌ده‌ستانی له‌شکر و موخابه‌راتی پاکستان وتاریان پێشکه‌ش به په‌رله‌مان کرد له‌سه‌ر سه‌رنه‌که‌وتنیان بۆ دۆزینه‌وه‌ی بن لادن و پێشوه‌خت زانینی ئۆپه‌راسیۆنه‌که‌ی ئه‌مه‌ریکا بۆ کوشتنی.