چه‌ندین ته‌قینه‌وه له له هه‌ریمێکی خۆرهه‌ڵاتی ئه‌فغانستان لانی که‌م 8 که‌سی کوشت و زیاتر له 40 که‌سی بریندار کردوه.
عه‌تا ئوڵا خۆگیانایی، گوته‌بێژی هه‌ریمی نانگارهار، به ده‌نگی ئه‌مه‌ریکای گوت ته‌قینه‌وه‌کان له شاری جه‌لال ئاباد دره‌نگانی شه‌وی هه‌ینیده‌وری 11:30 شه‌و به کاتی خۆجیی له یانه‌یه‌کی یاری دا ته‌قیه‌وه.
ئه‌و گوتی یه‌که‌م ته‌قینه‌وه له نێو یانه‌که‌دا روویدا، که نزیک له سکۆی ئه‌ندامانی تیمه‌که و هه‌ندیک کاربه‌ده‌ست بوو ئه‌وانه‌ی دانیشبوون چاو له یارییه‌که بکه‌ن، و دوو ته‌قینه‌وه‌ی تریش دوا به دوای یه‌ک له ده‌ره‌وه‌ی یانه‌که‌دا ڕوویدا.
له نێو کوژراوه‌کان دا هیدایه‌توڵا زاهیر کاماوال، سه‌رۆکی ڕێکخستنی "جامی ڕه‌مه‌زان،" ده‌بینرێت که خۆلێکی یاری بوو له مانگی ڕه‌مه‌زان دا به‌ڕێوه‌بچێت.
به‌ڕێوه‌به‌ری هه‌ریمی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی نانگارهار، نه‌جیبوڵا کاماوال، به ده‌نگی ئه‌مه‌ریکای گوت هه‌ندێک له برینداران له دۆخێکی ته‌ندروستی زۆر خراپ دان.
یاخی بووانی تالیبان حاشایان کرد که به‌رپرسایه‌تی ئه‌و هێرشه له ئه‌ستۆی ئه‌وان بێت.
له لێدوانێکی بڵاوکراوه له لایه‌ن ئافیسی سه‌رۆک ئه‌شڕه‌ف غه‌نی، به توندی ئه‌و هێرشه‌ی مه‌حکوم کرد و ده‌لێت"گرووپه‌کانی تێرۆرستی ته‌نانه‌ت له مانگی ڕه‌مه‌زان دا ده‌ست له کوشتنی خه‌ڵکی بێ تاوان هه‌ڵناگرن."