ئه‌م ڕووداوه له کاتی شه‌و و له ده‌مێکدا بوو که خه‌ڵکێکی زۆر له بۆنه‌یه‌کی زه‌ماوه‌ند کۆببوونه‌وه و زۆربه‌یان ئه‌ندامانی که‌مینه‌ی شیعه‌ی ناوچه‌ی هه‌زاره بوون.
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ناوخۆی ئه‌فغانستان نه‌سره‌ت ڕه‌حیمی له لێدوانێکی زوویه‌کی یه‌کشه‌مه پشتڕاستی ژماره‌ی کۆژراوانی کرد و ده‌لێت له نێو کوژراوه‌کان دا ژنان و منداڵانیش ده‌بینرێن.
نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتوه‌کان ئه‌و ته‌قینه‌وه‌یه‌ی وه‌ک کردارێکی "سته‌مکارانه" له دژی شیعه‌کانی ئه‌فغان مه‌حکوم کرد و ده‌لێت به‌ڵگه‌ی چه‌ندین هێرشی ڕابردووی له به‌رده‌ستدان که بۆ سه‌ر شیعه‌کان کراوه. به‌رپرسی کرداری یارمه‌تیده‌ری ی‌و ئێن له ئه‌فغانستان ته‌دامیچی یامامۆتۆ گوتی "هێرشێکی به ئانقه‌ست بۆ سه‌ر مه‌ده‌نێکان جێگای بێزارییه، و زۆر جێگای داخه، و ته‌نیا ده‌کرێت وه‌ک کردارێکی ترسنۆکانه ناویبنرێت."
باڵیۆزی ئه‌مه‌ریکا بۆ کابول جان باس له توئیتری خۆی دا ئه‌م هێرشه‌ی وه‌ک کردارێکی "ئه‌وپه‌ڕی تاوانکاری و به‌دکاری" مه‌حکوم کرد.
سه‌رۆکی ئه‌فغان ئه‌شڕه‌ف غه‌نی وه‌ک کردارێکی "نامرۆڤانه" ئه‌و هێرشه‌ی مه‌حکوم کرد و داوای کۆبوونه‌وه‌یه‌کی "ئه‌وپه‌ڕی ته‌نگه‌تاوی" کردوه بۆ ئه‌وه‌ی پێداهاتنه‌وه به سه‌ر که‌م و کووڕی ئاسایش و پێشگیری کردن بکه‌ن.
ئه‌و هێرشه له هه‌ره هێرشه خراپه‌کان له ماوه‌ی ئه‌م ساڵانه‌ی دوایی بۆ سه‌ر مه‌ده‌نییه‌کانی ئه‌فغانستان بووه.
تالیبان ئه‌و بومبدانانه‌وه‌ی مه‌حکوم کرد. گوته‌بێژێک بۆ ئه‌و تاقمه گوتی "ئه‌و جۆره کرداره دزێوه‌ی به ئانقه‌ستانه بۆ سه‌ر مه‌ده‌نییه‌کان له نێویان دا ژنان و منداڵان قه‌ده‌خه‌کراو و ناڕه‌وایه."
ئه‌وانه‌ی له ئه‌و هێرشه‌دا ڕزگاریان بووه ده‌ڵێت کاتی ته‌قینه‌وه‌که سه‌دان که‌س له بۆنه‌که‌دا به‌شداربوون.
ئه‌حمه‌د ئۆمێد یه‌کێک له ئه‌و که‌سانه‌ی گیانی به سڵامه‌ت ده‌ربازبووه ده‌ڵێت "له گه‌ڵ زاوا له ژوورێکی دیکه بووم کاتێک ده‌نگی ته‌قینه‌وه‌که‌م بیست، و پاشان نه‌متوانی که‌س بدۆزمه‌وه. هه‌موو له سه‌ر زه‌وی ڕاکشابوون.
هه‌روه‌ها گوڵ محه‌مه‌د که به‌شداری بۆنه‌که بوو ده‌ڵێت "
ته‌قینه‌وه‌که له نزیک ئه‌و سکۆیه ڕوویدا که هونه‌رمه‌ندانی گۆرانیبێژی لێبوون و "هه‌موو گه‌نج و منداڵ و هه‌موو ئه‌وانه‌ی له ئه‌و شوێنه بوون کوژران."