به‌رپرسانی ئه‌فغانی ده‌ڵێن له ئاکامی ته‌قینه‌وه‌ی ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو له نزیک بانکێک له شاری له‌شکرگای پارێزگای هێلماند 4 که‌س کوژراون وهه‌روه‌ها 20 که‌سی دیکه‌ش بریندار بوون.
کاربه‌ده‌ستانی ئه‌فغانی ده‌ڵێن له نێو برینداره‌کانی ته‌قینه‌وه‌که‌ی ئه‌مڕۆدا 10 سه‌رباز و 4 پۆلیسی ئه‌فغانی هه‌ن .
شایانی باسه له مانگی 7دا به‌رپرسیارێتی ئاسایشی شاره‌که له هێزه‌کانی بیانییه‌وه درایه‌وه ده‌ستی خودی هێزه‌کانی ئه‌فغانی ئه‌مه‌ش وه‌ک یه‌که‌مین هه‌نگاو ی پرۆسه‌ی گواستنه‌وه‌ی ئه‌رکی ئاسایش بوو و بڕیاره سه‌رجه‌م هێزه جه‌نگاوه‌رییه‌کانی بیانی هه‌تا کۆتایی ساڵی 2014 ئه‌فغانستان به‌جێ بهێڵن.
له دره‌نگانێکی ڕۆژی شه‌ممه‌دا، به‌رپرسانی ئه‌فغانی ڕایانگه‌یاند که دوو ته‌قینه‌وه له شاری قه‌نده‌هاری باشوری وڵات ڕویداوه‌و برینداربوونی به‌لای که‌م 20 که‌سی لێکه‌وتووه‌ته‌وه تا ئێشتا هیچ لایه‌نێکیش به‌رپرسارێتی خۆی له ئه‌نجامدانی ئه‌و ته‌قینه‌وه‌یه ڕانه‌گه‌یاندووه.