باڵیۆزی نوێی ئه‌مه‌ریکا بۆ ئه‌فغانستان ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه له کابول سوێندی یاسایی خوارد.
ڕایه‌ن کرۆکه‌ر له ڕێوڕه‌سمه‌که‌دا به دیپلۆماته‌کانی گوت وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا په‌له ناکات له ده‌رچوون له ئه‌فغانستان.
باڵیۆزی نوێ گوتوشیه‌تی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا ناشخوازێت بنکه‌ی له‌شکری هه‌میشه‌یی له ئه‌فغانستاندا دابنێت.
کرۆکه‌ر گوتی پاش ده‌رچوونی هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکاش له ئه‌فغانستان ئه‌و دڵنیایه له‌وه‌ی کۆمه‌ڵگای نێو نه‌ته‌وه‌یی ده‌توانێت کار له‌گه‌ڵ حکومه‌تی ئه‌فغانستاندا بکات بۆ ڕێگاگرتن له شیانی گه‌ڕانه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی تاڵیبان بۆ وڵاته‌که.
ڕۆژنامه‌ی واشنتن پۆست له ڕۆژی یه‌کشه‌ممه ڕاپۆرتێکی بڵاو کردووه‌ته‌وه و تیایدا نووسراوه کۆنتراکتێکی گواستنه‌وه‌ی به به‌های چه‌ندان ملیار دۆلاری ئه‌مه‌ريکا وا له‌وه‌دایه بچێته گیرفانی تاڵیبانةوة. ڕاپۆرته‌که ده‌ڵێت چوار له‌و هه‌شت کۆمپانیایه‌ی کۆنتراکته‌که‌یان پێ دراوه ده‌رکه‌وت که په‌یوه‌ندییان به کاری نایاسایی یان پشتیوانیکردن له دوژمن هه‌یه.
لێکۆڵه‌ران ئاشکرایان کردووه کاربه‌ده‌ستانی موخابه‌رات زیاتر له بڕی 3 ملیۆن دۆلاریان چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نی یان پاره داوه‌ته ده‌ست یاخیبووان.
له لایه‌کی تره‌وه ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه ناتۆ ڕایگه‌یاند یه‌کێک له هه‌لیکۆپته‌ره‌کانی له ڕۆژهه‌ڵاتی ئه‌فغانستان که‌وتووه‌ته خواره‌وه. تاڵیبان به‌رپرسیارێتی خستنه خواره‌وه‌ی ئه‌و هه‌لیکۆپته‌ره‌ی گرتووه‌ته ئه‌ستۆ له کاتێکدا که هێزه‌کانی هاوپه‌یمانان هه‌وڵی هێرش کردنیان ده‌دا بۆ سه‌ر ملیتانه‌کان.
ناتۆ ڕایگه‌یاند سه‌رنشینه‌کانی نێو هه‌لیکۆپته‌ره‌که به سه‌لامه‌تی گه‌یه‌نرانه بنکه‌یه‌کی نزیک له شوێنی ڕووداوه‌که.