هه‌ر پاش هێرشه‌کانی 11 ی سێپته‌مبه‌ری سـاڵی 2001 ، وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانه‌کانی له ناتۆ جه‌نگیان له دژی ده‌سه‌ڵاتی تاڵیبان و ئه‌لقاعیده له ئه‌فغانسـتان ڕاگه‌یاند و زۆری نه‌خایاند ڕژێمی تاڵیبان هه‌ره‌سی هێنا و سه‌رده‌مێـکی نوێ له‌و وڵاته‌دا ده‌سـتیپـێـکرد که هیوای ژیانێـکی باشتری به زۆربه‌ی ئه‌فغانیـیه‌کان به‌خشی و هه‌روه‌ها وای له ئاواره و دهربهدهرێـکی زۆری ئه‌فغانی کرد بگه‌ڕێنه‌وه بۆ سه‌ر زێدی خۆیان.
محه‌مه‌د یاسین جان یه‌کێـکه له‌و که‌سانه‌ی له ئێرانه‌وه بۆ وڵاته‌که‌ی خۆی گه‌ڕاوه‌ته‌وه، به‌و ئومێده‌ی ئاینده‌یه‌کی باشتر بۆ منداڵه‌کانی مسۆگه‌ر بکات.
هه‌رچه‌نده هه‌ژاری و گه‌نده‌ڵی و بازرگانی به تلیاک گرفتی سه‌ره‌کین له به‌رده‌م پـێشـکه‌وتنی ئه‌و وڵاته، به‌ڵام مه‌ترسی گه‌وره‌ی زۆرێـک له ئهفعانیـیهکان تێـکچوونی باری ئاسایشی وڵاته‌که‌یه.
له‌و باره‌یه‌وه خانم فه‌وزای کوفی ئه‌ندام په‌رله‌مانی ئه‌فغانسـتان ده‌ڵێت ئه‌وان مه‌ترسیان هه‌یه له‌وه‌ی هێزه‌کانی ڕۆژئاوا به‌ر له ته‌واوکردنی ئه‌رکه‌که‌یان له سه‌قامگیرکردنی باری ئاسایش، وڵاته‌که‌یان جێبهێڵن و جارێـکی دیکه شه‌ڕ و ئاژاوه یه‌خه‌ی وڵاته‌که‌یان بگرێته‌وه.