شه‌پۆلێک هێرشی کوشنده له ڕۆژی یه‌کشه‌ممه کرایه سه‌ر ئه‌فغانستان.
تاڵیبان له هه‌فته‌ی ڕابوردوودا ڕایگه‌یاند که له ڕۆژی یه‌کشه‌ممه‌وه ده‌ست ده‌کات به هێرشی به‌هار دژ به هێزه‌کانی هاوپه‌یمانان به سه‌رکردایه‌تی ئه‌مه‌ریکا.
له یه‌که‌م ڕۆژی ڕاگه‌یاندنی ئه‌و هێرشه‌دا، به هۆی توندوتیژییه‌کان له سه‌رانسه‌ری ئه‌فغانستان به‌لایه‌نه‌ی که‌مه‌وه 8 که‌س کوژراون و نزیکه‌ی 24 که‌سی تریش بریندار بوون.
کاربه‌ده‌ستانی ئه‌فغانی ده‌ڵێن هێرشبه‌رێکی خۆکوژی ته‌مه‌ن 12 ساڵان که پشتێنێکی که‌ره‌سته‌ی ته‌قه‌مه‌نی به‌ستبوو له شارۆچکه‌ی به‌رمالی ڕۆژهه‌ڵاتی هه‌رێمی پاکتیکا خۆی ته‌قانده‌وه له ئاکامدا 4 که‌سی کوشت و 12 که‌سی تریش بریندار بوون.
له ڕۆژئاوای هه‌رێمی غازنیش بۆمبێک که له باسکیلێک به‌سترابوو له نزیک بنکه‌یه‌کی پۆلیس ته‌قییه‌وه‌و به‌لایه‌نی که‌م 11 که‌س بریندار بوون.
هه‌ر له غازنی چه‌کدارێک دوو پۆلیسی کوشت و که‌سێکش که به‌ڕیکه‌وت له‌و کاته‌دا له‌وێبوو بریندار بوو.
بۆمبێکی که‌نار ڕێگاش له شارۆچکه‌ی چه‌رخی هه‌رێمی لۆگار پاسه‌وانێکی کوشت. له هه‌رێمی قه‌نده‌هاریش سه‌ربازێکی ئه‌فغانی کوژرا.