هێرشێکی نوێی تالیبان له ئه‌فغانستان 17 سه‌ربازی لایه‌نگری حکومه‌تی کوشتوه، ئه‌گه‌ر چی به پێی ڕاپۆرت تالیبان خه‌ریکی بیرلێکردنه‌وه سه‌ر ئاگربه‌ستێکی کورته بۆ ئه‌وه‌ی رێکه‌وتنێک سه‌باره‌ت به کێشانه‌وه‌ی سه‌ربازانی بیانی له گه‌ڵ ئه‌مه‌ریکا سازبکات.
جه‌واد هیجری گوتی له ئه‌و هێرشه‌دا لانی که‌م چوار ئه‌ندامی ئاسایشی بریندار بوون.
گوته‌بێژی تالیبان زهبیحوللا موجاهید له لێدوانێکدا به‌رپرسایه‌تی ئه‌و هێرشه‌ی گرته ئه‌ستۆ که تێیدا لانی که‌م 21 له هێزه‌کانی سه‌ر به حکومه‌تی کوژران به‌لام هیزه‌کانی تالیبان هیچ زیانێکیان پێ نه‌گه‌یی.
سه‌ره‌ڕای دۆخی سه‌ختی زستان، هێرشه‌کانی تالیبان له ماوه‌ی حه‌وتووی ڕابردوودا به تایبه‌تی له هه‌ریمه‌کانی باکووری ئه‌فغان له نه‌کاو زیادیان کردووه که زیاتر له 50 هیزی ئه‌فغانی کوشتووه.
بۆ به‌شی خۆیان، کاربه‌ده‌ستانی حکومه‌ت ده‌ڵێن کرداره‌کانی تۆلهئهستاندنهوهی له‌شکری و کرداره‌کانی دژه تێرۆر ژماره‌یه‌کی زۆریان له تالیبان کوشتوون.
ئه‌و شه‌ڕه له ده‌مێکدا دیت که به پێی ڕاپۆرت ڕیبه‌ری تالیبان په‌سندی کردووه بۆ ماوه‌ی مانگێک ته‌قه‌وه‌ستان له گه‌ڵ هیزه‌کانی بیانی ڕابگرێت، که سه‌ره‌تای مانگی دابێت ده‌ست پێده‌کات.
ئه‌و ئاگربه‌سته کاتییه ده‌توانێت ئه‌و زه‌مینه‌یه پێک بێنت که تالیبان و ئه‌مه‌ریکا سه‌باره‌ت به کێشانه‌وه‌ی سه‌ربازانی بیانی به ڕێکه‌وتنێک بگه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی کۆتایی به شه‌ڕی 18 ساڵه بێت. هه‌روه‌ها ئه‌و هه‌نگاو واده‌کات سه‌ره‌تایه‌ک بۆ تووێژی نیوان تالیبان و حکومه‌تی ئه‌فغان له سه‌ر کۆتایی پێ هێنانی دایمی به دۆژمنایه‌تی ده‌یان ساله بێت.
گوته‌بێژی تالیبان یه‌کشه‌مه پهشتڕاستی کرد که ئه‌نجومه‌نی ڕێبه‌رایه‌تی تالیبان ئێستا له نێوخۆدا له گه‌ڵ بابه‌ته‌کانی دیکه تاو و تۆی راگه‌یاندنی ئاگربه‌ستێک ده‌که‌ن.
هه‌ڵبه‌ت ئه‌و گوته‌بێژه گوتی،"به‌ڵام ئه‌و ڕاوێژکردنانه هه‌روا درێژه‌یان بووه و بڕیاری کۆتایی هێشتانهدراوه."