بەرپرسانی ئەفغانستان وتیان شەش کەس لەنێویاندا سەرۆکی ڕێکخراوێکی ناحکومی ژاپۆنی کوژراون دوای ئەوەی کۆمەڵێکی چەکداری نەناسراو هێرشیان کردۆتە سەر ئوتومبێلەکەیان لە جەلالئابادی پایتەختی هەرێمی نەنکەرهار لە ڕۆژهەڵاتی وڵاتەکە.
ئەندامی ئەنجومەنی هەرێمی نەنکەرهار سوهراب قادری ئاماژەی بەوەدا چەکدارەکان لە شوێنی هێرشەکە هەڵهاتوون و هێشتا هیچ گروپێک بەرپرسیارێتی ئەو هێرشەیان ڕانەگەیاندووە.
وتیشی دکتۆر تیتسۆ ناکامورای سەرۆکی ڕێکخراوی خزمەتگوزاری تەندروستی ژاپۆن بەشداری کردووە لە ئەرکەکانی دووبارە بونیادنانەوە لە بواری کشتوکاڵ لە وڵاتەکەدا.
سەرچاوە/ ڕۆیتەرز