ئوتوموبیلێکی بۆمبکراو کە ئامانجی کاروانی فەرمانڕەوای وڵات لە شاری عەدەن لە باشوری وڵات بوو لانی کەم چوار کەسی کوشت وەک سەرچاوەکانی ئاسایش و لەشکری گوتیان.
ئەحمەد لەملەس و وەزیری کشت و کاڵ سالێم ئەلسووقارتی، کە هەر دووکیان ئەندامانی گرووپی جیاوازی خوازی باشوورن توانیان لە "هەولێکی تێرۆرستی دا" دەرباز بن، وەک ئاژانسی هەواڵەکانی وڵات رایگەیاند.
لانی کەم چوار سەرباز لە نێو کاروانەکەدا کوژران، وەک سەرچاوەیەکی ئاسایش گوتی.
گوتەبێژێکی لەشکری سەر بە ئەنجومەنی گوازتنەوە بۆ جیاوازی خوازی باشور گوتی لانی کەم پێنج کەس بریندار بوون لە نێویان سێ مەدەنی و منداڵێکیش لە گەڵدان.
لەملەس سکرتێری گشتی ئەنجومەنی جیاوازی خوازە کە لە گەڵ حکومەتی بە پشتیوانی سعودی بۆ کونترۆڵکردنی شاری عەدەن و بەشی بەرفرەوانتری باش لە بەربەرەکانی دان.
ئەو حکومەتە و ئەنجومەنی جیاوازی خواز بە ناو لە ژێر هاوبەندێکی بە پێشەنگی سعودی دا یەکگرتوون بۆ ئەوەی شەڕی جووڵانەوەی حوسییەکان بکەن کە حکومەتی ئێران پشتیوانی لێدەکات.
ئەو هاوبەندی لەشکرییە مانگی ٣ی ٢٠١٥ خۆی خستە نیو مەسەلەی یەمەن چەند مانگ دوای ئەوەی حوسییەکان حکومەتی سەنعایان لە سەر دەسەڵات لابرد کە لە لایەن نێونەتەوەییەوە بە فەرمی ناسرابوو.