Accessibility links

نەتەوە یەکگرتووەکان دەڵێت کارمەندانی دەزگا مرۆییەکان ڕووبەڕووی توندوتیژی بێپێشینە دەبنەوە


نەتەوە یەکگرتووەکان ڕادەگەیەنێت کارمەندانی دەزگا مرۆییەکان ڕووبەڕووی ئاستێکی بێپێشینەی توندوتیژی دەبنەوە لە کاتێکدا ژیانی خۆیان دەخەنە مەترسییەوە لە پێناو پاراستنی ژیانی و هاوکاریکردنی ملیۆنان کەسی سڤیل کە لە قەیرانەکاندا گیریان خواردووە.

لە ڕۆژی جیهانی هاوکاری مرۆیی ئەمساڵدا ڕێز لەو کەسانە دەگیرێت کە قارەمانی ڕاستەقینەی ژیانن و ناویان دیار نییە.

ڕۆژی جیهانی هاوکاری مرۆیی لە پاش هێرشەکەی 19ی 8ی ساڵی 2003 بۆ سەر بنکەی نەتەوە یەکگرتووەکان لە بەغد، دامەزرا. لەو هێرشەدا 22 کەس کوژران لە ناویاندا نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی بۆ عێراق، سێرجیۆ دیمێڵۆ.

لەو کاتەوە هەتا ئێستا نزیکەی 5 هەزار کارمەندی ڕێکخراوە مرۆییەکان کوژراون، بریندار بوون یان ڕفێندراون. گوتەبێژی ئۆفیسی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری هەماهەنگیکردن هاوکارییە مرۆییەکان یێن لێرک بە دەنگی بە دەنگی ئەمەریکای ڕاگەیاند کارمەندانی دەزگا مرۆییەکان لە ساڵی 2019 دا لە هەمو کات زیاتر لە ناوچەکانی شەڕو ئاژاوە لە سەرانسەری جیهاندا بوون بە ئامانجی هێرشەکان.

لێرک گوتیشی " لە ساڵی ڕابوردوودا 483 کارمەندی دەزگا مرۆییەکان لە شوێنەکانی کارکردنیان کراون بە ئامانج لە کاتێکدا ژیانی خەڵکانی تریان دەپاراست. 125 لەانە لە دەمی کارکردنیان کوژراون و بە ئەندازەی ئەو ژمارەیەش ڕفێندراون و ژمارەیەکی زۆر زیاتریش بریندار بوون."

نەتەوە یەکگرتووەکان ڕادەگەیەنێت زۆربەی هێرشەکان لە سوریا ڕوویانداوە، پاشانیش لە سودانی باشور، کۆماری دیموکراتی کۆنگۆ، ئەفغانستان و کۆماری ئافریکای ناوەڕاست. لێرک دەڵێت هەر کاتێک کارمەندانی دەزگا مرۆییەکان دەکرێنە ئامانج هەوڵەکانی هاوکاری کردنی ئەو کەسانەی پێویستیان بە یارمەتییە دەشێوێندریت.

وەزیری دەرەوەی ئەمەیکا مایک پۆمپەیۆ لە ڕۆژی جیهانی هاوکاری مرۆییدا لە تویتێکدا ڕایگەیاند لەم ڕۆژەدا " ئێمە ستایشی هەمو کارمەندانی دەزگا مرۆییەکان دەکەن کە خۆنەویستانە لە خەمی خەڵکانی لاوازدان. هەمو لایەنەکانی ناکۆکییە چەکدارییەکان دەبێت وابەستەی بەڵێنەکانیان بن بە پێی یاسای مرۆیی نێونەتەوەیی و کار بکەن بۆ مسۆگەرکردنی سەلامەتی و ئاسایشی ئەم قارەمانانە."

ئاژانسەکانی هاوکاری مرۆیی هۆشداری دەدەن گەیاندنی کەرەستی پێداویستی لە ڕەوشی ئێستای ڤایرۆسی کۆرۆنادا زۆر زەحمەتتر بووە. کۆمیتەی خاچی سوری نێودەوڵەتی زیاتر لە 600 بەڵگەی هەراسانکردن یان لەکەدارکردنی دژ بە کارمەندانی تەندروستی، نەخۆش و ژێرخانی تەندروستی پەیوەست بە کۆڤد19ی لە ماوەی شەش مانگی سەرەتایی ئەم پەتایە تۆمار کردووە.

.

XS
SM
MD
LG