Accessibility links

ئابی: ئەگەر پێویست بکات ژاپۆن هەر موشەکێکی کۆریای باکوور بێت دەیخاتە خوارەوە


سەرۆک وەزیری ژاپۆن شینزۆ ئابی وتی ژاپۆن ئەگەر پێویست بکات هەر موشەکێکی کۆریای باکوور بێت دەیخاتە خوارەوە.

لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی هاوبەشدا لەگەڵ سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپدا لە تۆکیۆ شینزۆ ئابی وتی ژاپۆن پێویستە توانا بەرگرییەکانی باشتر بکات لەم بارودۆخە خراپەی ناوچەکەدا.

لەلای خۆشیەوە سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ وتی ژاپۆن هەر موشەکێکی کۆریای باکوور دەخاتە خوارەوە کاتێک کە ڕێکەوتنی کڕینی چەک و پێداویستییە ئەمەریکییەکان تەواو دەبێت.

هەروەها جەختی لەوە کردەوە کە پابەندە بە بازرگانی ئازاد و سەربەخۆوە لەگەڵ ژاپۆندا بۆ زیادکردنی تواناکانی بازرگانی ئەمەریکا.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG