Accessibility links

عەباس دواخستنی هەڵبژاردنەکانی فەڵەستین ڕادەگەیەنێت


سەرۆکی فەڵەستین مەحمود عەباس لە وتارێکدا دواخستنی هەڵبژاردنەکانی فەڵەستینی ڕاگەیاند، وتیشی تاوەکو خەڵکی ئۆرشەلیم بەشداری نەکەن هەڵبژاردن ناکرێت.

لە ماوەی ڕابردوودا عەباس ڕەتی کردەوە هەڵبژاردن بەبێ بەشداریکردنی ئۆرشەلیم بەڕێوەبچێت، ئەوەش دوای ئەوەی ئیسڕائیل داواکانی بۆ بەشداریکردنی ئۆرشەلیم لە هەڵبژاردنەکانی فەڵەستیندا ڕەت کردەوە.

عەباس وتی " لەبەردەم ئەم بارودۆخە سەختەدا بڕیارماندا کاتی هەڵبژاردنەکان دوابخەین تا ئەو کاتەی ئۆرشەلیم و خەڵکەکەی دەتوانن بەشداری لە هەڵبژاردنەکاندا بکەن، دەستبەرداری ئۆرشەلیم نابین و دەستبەرداری مافی دیموکراسی گەلەکەمان نابین لە ئۆرشەلیم."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG