Accessibility links

فڕۆکەیەک لە کالیفۆرنیا لەسەر هێڵێکی شەمەندەفەر دەکەوێتە خوارەوە و شەمەندەفەرێکیش خۆی پیادەکێشێت


دوای ئەوەی فڕۆکەیەک لەسەر هێڵێکی شەمەندەفەر دەکەوێتە خوارەوە، پۆلیسی لۆس ئانجلسی کالیفۆرنیا بەخێرایی فڕۆکەوانەکە دەردەکەن و چەند چرکەیەک دوای ئەوە شەمەندەفەرێک خۆی دەکێشێت بە فڕۆکەکەدا.

لە گرتە ڤیدیۆیەکدا کە دەست ڕۆیتەرز کەوتووە، کۆمەڵێک ئەفسەری پۆلیس هەوڵ دەدەن فڕۆکەوانەکە لە فڕۆکەکە بهێننە دەرەوە، کە ماوەیەکی کورت دوای فڕینی لە پاکۆیما کەوتۆتە خوارەوە. ئەفسەرەکان و فڕۆکەوانەکە چەند مەترێکی کەم لە هێڵی شەمەندەفەرەکەوە دوورن کاتێک شەمەندەفەرەکە خۆی دەکێشێت بە فڕۆکەکەدا و تێکیدەشکێنێت.

ئەو هاوڵاتیەی ڤیدیۆکەی تۆمارکردووە دەڵێت " فڕۆکەکە دوای فڕینی بە ماوەیەکی کورت لەسەر هێڵێکی شەمەندەفەر نیشتۆتەوە، تەنها چەند چرکەیەک دوای ئەوەی ئەفسەرەکانی پۆلیس فڕۆکەوانەکەیان ڕزگارکرد، شەمەندەفەرێک خۆی کێشا بە فڕۆکەکەدا و پارچەیەکی فڕۆکەکە خەریک بوو لێم بدات."

بەپێی دەزگاکانی ڕاگەیاندنی ناوخۆ، فڕۆکەوانەکە چەند بریندارییەکی هەبووە و چارەسەری بۆ کراوە و بارودۆخی جێگیرە. هیچ کەسێکیش لەناو شەمەندەفەرەکەدا بریندار نەبووە.

لە گرتە ڤیدیۆیەکدا کە بەشی پۆلیسی لۆس ئانجلس بڵاویکردۆتەوە پیشانی دەدات پۆلیسەکان فڕۆکەوانەکە لە فڕۆکەکە دەهێننە دەرەوە.

بەشی پۆلیسی لۆس ئانجلس ئەفسەرەکانی بەرز نرخاند و لە تویتێکدا وتی " پاڵەوانییان دەرخستووە و بەخێرایی جووڵاون بۆ ڕزگارکردنی ژیانی فڕۆکەوانەکە کە بە پەلە لەسەر هێڵی شەمەندەفەرەکان نیشتبۆوە."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG