دەزگای هەواڵی تەسنیم بڵاویکردەوە ئاگرێکی گەورە لە بازاڕی گەورەی تاران کەوتووەتەوە، بەڵام هیچ قوربانییەکی لێنەکەوتووەتەوە.
وتەبێژی بەڕێوبەرایەتی ئاگرکوژێنەوەی تاران وتی " ئاگرێک لە بازاڕی ئانگارانی بازاڕی گەورەی تاران کەوتووەتەوە و نزیکەی 30 کۆگا و دوکان سووتاون. "
تەسنیم وتی تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە توانیویانە بەبێ هیچ بریندارییەک ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ بکەن، بەڵام پێشبینی زیانێکی زۆری دارایی دەکرێت."
سەرچاوە/ ڕۆیتەرز