Accessibility links

شەش یاسادانەری ئەمەریکی گەیشتنە تایوان


لە گەشتێکدا کە پێشتر ڕانەگەیەندرابوو، شەش یاسادانەری ئەمەریکی گەیشتنە تایوان، بە سەرۆکی لیژنەی کاروباری دەرەوەی ئەنجومەنی سیناتی ئەمەریکا بۆب مێنێندێزیشەوە، ئەمەش وەکو دەرخستنی پشتیوانییەک بۆ تایوان دژی فشارەکانی چین.

ئەمەریکا هیچ پەیوەندییەکی فەڕمی لەگەڵ تایواندا نیە، بەڵام پشتیوانیکەری سەرەکی تایوانە لەڕووی سیاسی و سەربازییەوە.

ڕۆژی هەینی یاسادانەرە ئەمەریکییەکان لەگەڵ سەرۆکی تایوان تسای ئینگ وێندا کۆدەبنەوە و سەردانەکەشیان دوو ڕۆژ دەخایەنێت، هەروەها لەلایەن وەزیری دەرەوەی تایوان جۆزێف ووەوە پێشوازییان لێکرا.

وتەبێژی ئۆفیسی سەرۆکایەتی تایوان خافیێر چانگ لە بەیاننامەیەکدا وتی سەردانەکە نەک تەنها پشتیوانی ئەمەریکا بۆ تایوان دەردەخات بەڵکو سروشتە " پتەوەکەی " پەیوەندییەکانی نێوان ئەمەریکا و تایوانیش دەردەخات.

وتیشی " ئۆفیسی سەرۆکایەتی بەپەرۆشەوەیە بۆ بەردەوامیدان بە پتەوکردنی هاوبەشییەکەی نێوان تایوان و ئەمەریکا لەڕێی ئەم کۆبوونەوە ڕاستەوخۆیەوە، هەروەها بەردەوام دەبێت لەکارکردن بۆ یارمەتیدانی ئاشتی و سەقامگیری و خۆشگوزەرانی و پەرەپێدانی ناوچەکە و جیهانیش."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG