به‌رنامه‌ی فه‌رهه‌نگ و تۆره‌ی كوردی ئه‌م هه‌فته‌یه بریتیه له به‌شی دووه‌می گفتوگۆكه‌ی نێوان میوانداری به‌رنامه به‌ڵێن ساڵح و به‌ڕێز خه‌یری بۆزانیكه ئێستاكه مامۆستایه له په‌یمانگای هونه‌ره جوانه‌كانی شاری دهۆك، هه‌روه‌هاش سه‌رۆكی بنكه‌ی لالشی ڕۆشنبیری و كۆمه‌ڵایه‌تیه.
میوانداری به‌رنامه- به‌ڵێن ساڵح له ماوه‌ی به‌شی یه‌كه‌می گفتوگۆكه‌یدا له‌گه‌ڵ به‌ڕێز بۆزانی تیشك و باری سه‌رنجی خسته سه‌ر بنكه‌ی لالش و پرۆژه ڕۆشنبیرییه‌كانی ئه‌م بنكه‌یه‌ی كه له ساڵی 1993 دا دامه‌زراوه. بۆ ئه‌ڵقه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ش باس له لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی تایبه‌ت ده‌كه‌ن كه به‌ڕێز بۆزانی ئه‌نجامی داوه و بۆ مه‌به‌ستی دۆزینه‌وه و دیاریكردنی ڕه‌وتی شاعیرانی كورد و ده‌ستپێكی هونه‌ری ئه‌ده‌بی نوسراوی كورد بووه.
بۆ گوێگرتن له به‌شی یه‌كه‌می به‌رنامه‌كه، تكایه كلیكی ئه‌و ئۆدیۆ فایله‌ی لای سه‌ره‌وه‌ی ئه‌م لاپه‌ڕه‌یه بكه.