پۆلیسی عێراقی ده‌ڵێت له ئه‌نجام دوو ڕووداوی ته‌قینه‌وه‌ی خۆكوژی له باشوری به‌غدا، به لایه‌نی كه‌مه‌وه 27 كه‌س كوژراوه و 100 كه‌س بریندار بووه.
ده‌سه‌ڵاتداران ده‌ڵێن ته‌قینه‌وه‌كانی ئه‌مڕۆ له ده‌ره‌وه‌ی بنكه‌یه‌كی پۆلیس و بنكه‌یه‌کی ته‌ندروستی شاری حلله كه نزیكه‌ی 95 كم له پایته‌خته‌وه دووره. كاربه‌ده‌ستان ده‌ڵێن به‌شی زۆری قوربانیه‌كان ئه‌فسه‌ری پۆلیسی عێراقین. گروپی تیرۆرستی ئه‌لقاعده‌ش به‌رپرسێتی خۆی به‌رامبه‌ر به‌و هێرشه نیشانداوه كه له شاری حلله ڕوویداوه.
ئه‌م ته‌قینه‌وانه هاوكات بوو له‌گه‌ڵ ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی پۆلیسی عێراقی بۆ به دواچوونی یاخیبوان كه بۆ دووه‌م ڕۆژه به پشتیوانی له‌شكری ئه‌مه‌ریكی له به غدا به‌ڕێوه ده‌چێت و نزیكه‌ی 40 هه‌زار سه‌ربازی عێراقی به‌شداری تیادا كردووه.
ئه‌م ئۆپه‌راسیۆنانه‌ش دوا به دوای مانگێكی پڕ له هێرشی چه‌كداران هات كه تیایدا 700 كه‌س كوژراو له‌وانه 21 كه‌سیان ڕۆژی یه‌كشه‌ممه له به‌غدا كوژران.