كاربه‌ده‌ستانی له‌شكری ئه‌مه‌ریكی ڕاده‌گه‌یه‌نن كه‌وا ئه‌بو مه‌سعه‌ب ئه‌لزه‌رقاوی تیرۆرست له‌م ماوه‌یه‌ی دوایدا له ده‌ستگیركردن له لایه‌ن سه‌ربازه ئه‌مه‌ریكیه‌كان له عێراق ڕای كردووه، به‌ڵام ژماره‌یه‌ك زانیاری به‌كه‌ڵكی جێهێشتووه.
یه‌كه‌یه‌كی سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكی كه به دۆزینه‌وه‌ی ڕێبه‌ری یاخیبوان له عێراق ڕاسپێردراون ده‌ڵێن زه‌رقاوی له ئۆتۆمبیلێكی جوڵاو له نزیك خاڵێكی پشكنینی نزیك خۆرئاوای رومادی له 20 ی مانگی دووی ڕابوردوو ڕای كردووه.
سه‌ربازه‌كانیش به دوای ئه‌و ئۆتۆمبیله‌دا ڕۆیشتوون و وه‌ستاندویانه و ده‌ڵێن له‌و كاته‌دا توانیویانه ده‌ست به‌سه‌ر لاپ‌تۆپ یاخود كۆمپیوته‌ری گه‌ڕۆك و سه‌ده‌ها هه‌زار دۆلار و یۆرۆی ڕێبه‌ری تیرۆرستاندا بگرن. له‌و هه‌ڵمه‌ته‌شدا، به لایه‌نی كه‌مه‌وه یاریده‌ده‌رێكی زه‌رقاوی گیراوه.
جێی باسه، ئه‌بو مه‌سعه‌ب ئه‌لزه‌رقاوی گه‌وره كه‌سی داواكراوه له عێراقدا. ووڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكاش بڕی 25 ملیۆن دۆلار به خه‌ڵات ده‌داته ئه‌و كه‌سه‌ی كه یارمه‌تی ده‌ستگیركردنی زه‌رقاوی ده‌دات.