له شارۆچكه‌ی عینكاوه‌ی نزیك شاری هه‌ولێری كوردستانی عێراق كۆنگره‌ی كڵێسه‌ی كورد زمان له ڕۆژانی 14-16 ی مانگی چوار به‌ڕێوه ده‌چێت.
كۆنگره‌ی یه‌كه‌ی كڵێسه‌ی كورد زمان بۆ یه‌كه‌م جار له مانگی چواری ساڵی 2004 له شاری كۆیه‌ی كوردستانی عێراق به‌ڕێوه چوو.
ئه‌وه‌ی جێگه‌ی سه‌رنجه، ژماره‌یه‌ك كوردی كرسچیانی به‌شدارییان تیادا كردووه كه پێشتر موسوڵمان بوون و ده‌ڵێن ئه‌و گۆڕانكارییه به‌شێكه له پرۆسه‌ی دیموكراتیزه كردنی كۆمه‌ڵگای كوردی.
بۆ گوێگرتن له ته‌واوی ئه‌و ڕاپۆرته‌ی كه عومه‌ر فه‌رهادی په‌یامنێری به‌شی كوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریكا بۆی ناردووین، تكایه كلیكی ئه‌و ئۆدیۆ فایله‌ی لای سه‌ره‌وه‌ی ئه‌م لاپه‌ڕه‌یه بكه.