یاخیبوان له پایته‌ختی عێراق ته‌قه‌یان له كاربه‌ده‌ستێكی باڵای پۆلیس كردووه و كوشتویانه. هاوكات له باشوری به‌غدا هێرشبه‌رێكی خۆكوژ په‌لاماری نۆبه‌دارێكی پۆلیسی داوه و له ئه‌نجامدا دوو ئه‌فسه‌ری پۆلیس كوژراوه.
پۆلیسی عێراقی ده‌ڵێت، له ماوه‌ی پێكدادانه‌كه‌ی به‌غدا، كۆمه‌ڵێك چه‌كدار ته‌قه‌یان له ئۆتۆمبیلێك كردووه كه كۆڵۆنێڵێكی ده‌زگای پۆلیسی تێدا بووه و به‌ره‌و سه‌ر كاره‌كه‌ی له باشوری ڕۆژهه‌ڵاتی به‌غدا به‌ڕێكه‌وتووه. له ئه‌نجام ئه‌و هێرشه‌دا، كاربه‌ده‌سته باڵاكه و شۆفێره‌كه‌ی گیانیان له ده‌ستداوه.
له لایه‌كی دیكه‌وه له موسه‌یب، پۆلیس ده‌ڵێت هێرشبه‌رێكی خۆكوژ په‌لاماری نۆبه‌دارێكی پۆلیسی داوه كه مه‌زارگه ئاینیه‌كانیان پاراستووه له كاتێكدا كه ده‌یان هه‌زار كه‌س له موسوڵمانه شیعه‌كانی عێراق و ئێران به‌ره‌و كه‌ربه‌لا و نه‌جه‌ف به‌ڕێكه‌وتوون تاوه‌كو به‌شداری له یادی چله‌ی كوشتنی ئیمامی حوسه‌ین بكه‌ن.
له ڕووی ڕه‌وشی سیاسیشه‌وه، كاربه‌ده‌ستان ده‌ڵێن كۆمه‌ڵی نیشتمانی عێراقی له ڕۆژی سێشه‌ممه‌دا بۆ جارێكی دیكه كۆده‌بنه‌وه تاوه‌كو چه‌ند پۆستێكی باڵای حكومه‌تی نوێ‌ی عێراقی ده‌ست نیشان بكرێت. دانوساندنیش له‌و باره‌یه‌وه هه‌ر به‌رده‌وامه.