Accessibility links

دوو هاوولاتی ئه‌‌مریكی له عیراق كوژران - 2005-03-13


كاربه‌‌ده‌‌ستانی ئه‌‌مریكی له عیراق رایانگه‌‌یاند كه‌‌وا له ئه‌‌نجامی ته‌‌قینه‌‌وه‌‌ی بۆمبێكی كه‌‌نار شه‌‌قام له نزیك به‌‌غدا دوو سیڤلی ئه‌‌مریكی كوژران. قوربانیه‌‌كان بۆ كۆمپانیایه‌‌كی پاراستنی تایبه‌‌تی كاریان ده كرد كه ئاسایشی دیبلۆماته ئه‌‌مریكیه‌‌كان له عیراق ده‌‌پارێزێت. ئه‌‌م هێرشه له كاتێكدا روویدا كه ئه‌‌مریكیه‌‌كان رۆژی شه‌‌ممه له پایته‌‌ختی عیراقی به‌‌ره‌‌و شاری حیلله‌‌ی باشووری عیراق كه‌‌وتنه‌‌رێ. كه‌‌سێكی تر كه بۆ هه‌‌مان كۆمپانیا كاری ده‌‌كرد له هێرشه‌‌كه‌‌دا بریندار بوو. شایه نی باسه چوار كارمه ندی هه‌‌مان كۆمپانیای پاراستن سالی رابردوو له شاری فه‌‌للوجه كوژران و ته‌‌رمه‌‌كانیان سوكایه‌‌تی پێكرا و دوای ئه‌‌وه‌‌ش چه‌‌ند كه سانێك ته‌‌رمه‌‌كانیان له پردێكی ئه‌‌و شاره هه‌‌لواسی. له ریپۆرتێك كه له‌‌م دواییانه بلاوكراوه‌‌ته‌‌وه هاتووه كه به لایه‌‌نی كه‌‌مه‌‌وه دوو سه‌‌دو سی‌‌و دوو كۆنتراكته ری سیڤلی ئه‌‌مریكی له عیراق كوژراون كه له پرۆژه‌‌كانی ئاوه‌‌دانكردنه‌‌وه‌‌ی عیراق كاریان ده كرد.

XS
SM
MD
LG