ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراقی ده‌ڵێن كاربه‌ده‌ستێكی باڵای وه‌زاره‌تی ناوخۆ له به‌غدا ته‌قه‌ی لێكراوه و كوژراوه.
كاربه‌ده‌ستانی ئاسایش ده‌ڵێن ژه‌نه‌ڕاڵ غازی موحه‌ممه‌د عیسا له زوویه‌كی ڕۆژی سێشه‌ممه‌دا له خۆرئاوای به‌غدا ته‌قه‌ی لێكراوه و كاره‌كه‌شی جێگری به‌ڕێوبه‌ری ئۆفیسی كۆچ و ئاواره بوو له وه‌زاره‌تی ناوخۆ.
گروپی تیرۆرستی سه‌ر به ئه‌لقاعده كه له لایه‌ن ڕێبه‌ری تیرۆرستی ئوردونیه‌وه ئه‌بو مه‌سعه‌ب ئه‌لزه‌رقاوییه‌وه ڕێبه‌رایه‌تی ده‌كرێت به‌رپرسێتی خۆی به‌رامبه‌ر ئه‌و كاری كوشتنه نیشانداوه.
هه‌ر هه‌مان گروپ به‌رپرسێتی خۆیان به‌رامبه‌ر به هه‌ندێك له هێرشه‌كانی ڕۆژی دووشه‌ممه ڕاگه‌یاندووه كه بوونه هۆی كوشتی 25 كه‌س. له ئه‌نجام ئه‌و هێرشی خۆكوژیانه‌دا له باكوری به‌غدا 15 كه‌س گیانی له ده‌ستدا و له به‌عقوبه‌ش 10 كه‌س كوژرا بوو.