له ڕۆژی پێنج شه‌ممه‌دا، به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی ئۆتۆمبیلێک له به‌رده‌م وه‌زاره‌تی ناوخۆی له به‌غدا به لایه‌نی که‌مه‌وه پێنج ئه‌فسه‌ری پۆلیس کوژراوه.
پۆلیس ده‌ڵێت له‌و ته‌قینه‌وه‌یه‌دا که له خاڵی پشکنینی ئاسایشی به‌رده‌م وه‌زاره‌تی ناوخۆداڕوویداوه، به لایه‌نی که‌مه‌وه پێنج ئه‌فسه‌ری پۆلیسی تریش بریندار بووه.
له ڕۆژی چوارشه‌ممه‌شدا، سیانزده سه‌ربازی عێراقی به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی دوو ئۆتۆمبیل له خاڵی پشکنینی دوو بنکه‌ی له‌شکری جودا له به‌غدا کوژراون.
گروپی تیرۆرستی سه‌ر به ئه‌بو مه‌سعه‌ب ئه‌لزه‌رقاویش له‌سه‌ر ماڵپه‌ری گروپه‌که‌یان په‌یامێکیان بڵاوکردۆته‌وه و تیایدا به‌رپرسێتی خۆیان به‌رامبه‌ر به‌و هێرشانه نیشان ده‌ده‌ن.
له لایه‌کی تره‌وه و هه‌ر له ڕۆژی چوارشه‌ممه‌دا، سه‌ربازێکی ئه‌مه‌ریکی له ماوه‌ی پێکدادانێکی شاری بابل ی باشوری به‌غدا کوژراوه.