Accessibility links

وێنه‌ی ڕۆژنامه‌وانێكی فه‌ره‌نسی فڕێندراو بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ - 2005-03-01


ڕۆژنامه‌وانێكی فه‌ره‌نسی كه‌ له‌ سه‌ره‌تای ئه‌مساڵ له‌ عێراق فڕێندرابوو، له‌ وێنه‌یه‌كی ڤیدیۆییدا ده‌ركه‌وتووه‌ و داوای یارمه‌تی ده‌كات.

وێنه‌ی فلۆرێنس ئه‌بیناس ته‌مه‌ن 43 ساڵ ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ و وا ده‌ركه‌تووه‌ كه‌ ماندوو بێت ڕه‌وشی خراپ بێت. هه‌روه‌ها ده‌ڵێن بارودۆخی له‌شی و ده‌روونیشی زۆر خراپ بووه‌.

په‌یامنێری ڕۆژنامه‌ی لبره‌یشن و حوسه‌ین حه‌نون ئه‌لسه‌عدی وه‌رگێڕه‌ عێراقیه‌كه‌ی له‌ ڕۆژی پێنجی مانگی جانیوه‌ری ڕابوردووه‌وه‌ دیار نه‌ماون. له‌و كاته‌دا، وا باوه‌ڕكرابوو كه‌ هه‌ر پاش هاتنه‌خواره‌وه‌یان له هۆتێلی به‌غدا فڕێندرا بن.

به‌ڵام ناشزانرێت ڕۆژی گرتنی ئه‌و وێنه‌یه‌ كه‌ی بووه‌.

XS
SM
MD
LG