ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، له عێراق سێ ئه‌مه‌ریكی كوژراوه و هه‌شت كه‌سی دیكه بریندار بووه.
له به‌یاننامه‌یه‌كی له‌شكریدا ئه‌م هه‌واڵه بڵاوكرایه‌وه و شوێنی ڕوودانی هێرشه‌كه‌ی تیادا دیاری نه‌كرابوو.
ڕاپۆرته‌كه ده‌ڵێت یه‌كه‌یه‌كی سه‌ربازی خه‌ریكی هێنانه ده‌ره‌وه‌ی سه‌ربازێكی برینداری ناو ئۆتۆمبیلێك بوون كاتێك كه بۆمبه‌كه ته‌قیوه‌ته‌وه. جێی ئاماژه پێكردنه، ئه‌و سه‌ربازه یارمه‌تیدراوه به‌هۆی ڕووداوێكی سه‌ر ڕێگاوبان له‌گه‌ڵ ئۆتۆمبیلێكی سیڤیڵیدا بریندار بوو بوو.
پێشتریش، له‌شكری ئه‌مه‌ریكی گوتویه‌تی كه‌وا له شاری موسڵی باكوری عێراق سه‌ربازێكی ئه‌مه‌ریكی له ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌دا ته‌قه‌ی لێكراوه و كوژراوه.