ته‌له‌فزیۆنی ڕاده‌گه‌یه‌نێت که‌وا ته‌قینه‌وه‌یه‌کی گه‌وره له نزیک شاری دایلامی سه‌ر که‌نداوی فارسی له پارێزگای بوشه‌هر له باشوری خۆرئاوای ئێران ڕوویداوه.
ده‌ستبه‌جێ هۆکاری ته‌قینه‌وه‌که نه‌زانراوه. به‌ڵام دانیشتوانی ناوچه‌که ده‌ڵێن له کاتی ته‌قینه‌وه‌که‌دا، فڕۆکه‌یه‌ک به‌سه‌ر ئاسماندا فڕیوه. ته‌له‌فزیۆنی ڕه‌سمی ئێرانیش ده‌ڵێت له‌وانه‌یه له ئه‌نجام ڕژانی سووته‌مه‌نی تانک که له ناو ئه‌و فڕۆکه ئێرانیه‌دا بووه، ته‌قینه‌وه‌که ڕوویدا بێت.
جێی باسه، ئێران و ڕووسیا له بوشه‌هر ده‌زگای ریاکته‌ری ناوه‌کی داده‌مه‌زرێنن که نزیکه‌ی 150 کم له باشوری شوێنی ته‌قینه‌وه‌که‌ی ڕۆژی چوارشه‌ممه‌وه دووره.