پێشبڕکێ بۆ پۆستی سه‌رۆک وه‌زیری نوێی عێراق که‌م بۆته‌وه، به تایبه‌تی پاش ئه‌وه‌ی یه‌کێک له دوو کاندیدی باڵای موسوڵمانه شیعه‌کان خۆی له لیستی کاندیده‌کان کشانه‌وه.
وه‌زیری دارایی کاتی عادل عه‌بدول مه‌هدی ده‌ڵێت ئه‌و له ڕۆژی سێشه‌ممه‌دا ناوی خۆی کشانه‌وه تاوه‌کو یه‌کێتی ڕیزه‌کانی نێوان هاوبه‌ندی عێراقی یه‌کگرتوو بپارێزێت. گروپی موسوڵمانه شیعه‌کانیش له سه‌دا 48 ی ده‌نگه‌کانیان له هه‌ڵبژاردنه‌کانی مانگی ڕابووردوی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیدا برده‌وه.
به‌م شێوه‌یه ئیبراهیم ئه‌لجه‌عفه‌ری به به‌ربژاری سه‌ره‌کی شیعه‌کان بۆ پۆستی سه‌رۆک وه‌زیری نوێ داده‌نرێت. به‌ڕێز ئه‌لجه‌عفه‌ری به ئاژانسی هه‌واڵی ئه‌سۆشیه‌تد پرێس ی گوتووه ئه‌گه‌ر ئه‌و ببێته سه‌رۆک وه‌زیری نوێی عێراق، ئه‌وا به زووترین کات هه‌وڵی کشانه‌وه‌ی له‌شکری ئه‌مه‌ریکی له عێراق ده‌دات.
هاوکات، له‌شکری ئه‌مه‌ریکی ده‌ڵێت له ڕۆژی سێشه‌ممه‌دا، سه‌ربازێکی ئه‌مه‌ریکی له ماوه‌ی پێکدادانێکدا له پارێزگای ئه‌نبار ی خۆرئاوای به‌غدا کوژراوه.