له واشنتۆنی پایته‌خت، خولی دووەمی دانیشتنی كۆمیته‌ی په‌یوەندییه‌كانی درەوەی سینات ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه به‌ڕێوە دەچێت به مه‌به‌ستی جه‌خت كردنه‌وە له‌سه‌ر دەستنیشانكردنه‌كه‌ی سه‌رۆك بۆ دانی پۆستی وەزیری دەرەوەی ئه‌مه‌ریكا به خانم كۆندەڵیز رایس. خانم رایس له ماوەی دانیشتنه‌كه‌ی ڕۆژی سێ شه‌ممه‌دا ڕووبه‌ڕووی پرسیاری قورسی دیموكراته‌كان بووەوە سه‌بارەت به سیاسه‌تی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی بوش له عێراق. سیناتۆر باربرا بۆكسه‌ر پرسیاری له ڕەوایی چوون بۆ شه‌ڕ له عێراق كرد و باسی له به‌یاننامه‌كه‌ی خانم رایس كرد كه له پێش شه‌ڕەكه‌دا گوتبوی به‌هۆی مه‌ترسیه‌كانی دروستكردنی چه‌كی كۆمه‌ڵكوژ له لایه‌ن عێراقه‌وە، چوون بۆ شه‌ڕ. خانم رایس وەڵامی سیناتۆر بۆكسه‌ری دابۆوە و گوتبوی " من هه‌رگیز ڕێزی ڕاستیم له دەست نه‌داوە جا ئه‌وە له هه‌ر خزمه‌تێكدا بووبێت... له‌به‌رئه‌وەی ئه‌وە سروشتی من نیه و خاسیه‌تێكی كه‌سایه‌تی من نیه. حه‌زیشم دەكرد پێشتر ئه‌م جۆرە ووتوێژەمان بكردایه." سیناتۆرێكی تری دیموكراته‌كان جۆن كێری كه ڕەكه‌به‌ری سه‌رەكی سه‌رۆك بوش بوو گوتی سیاسه‌تی ئێستای به‌ڕێوبه‌رایه‌تیه‌كه‌تان یاخیب