جێگری سه‌رۆكی ئه‌ندۆنیسیا ده‌ڵێت جاكارتا هه‌وڵ ده‌دات شه‌ڕ ڕاگرێ له‌گه‌ڵ سه‌رهه‌ڵداوه جودائی خوازه‌كانی ناوچه‌ی ئه‌چه. جێگری سه‌رۆك یوسف كالا ئه‌مڕۆ هه‌ینی له به‌ندا ئه‌چه پایته‌ختی ناوچه‌كه به په‌یامنێرانی گۆت كه حكومه‌ت كارده‌كات بۆ شتێكی زیاتر له ئاگربه‌ست له‌م كاته‌ی كه چالاكیه‌كانی كارمه‌ندانی فریاگوزاری بۆ كاره‌ساتی سونامی له‌و ناوچه‌یه به‌رده‌وامه.
سه‌رۆكی سه‌رهه‌ڵداوه‌كان له سویده و یه‌ك لایه‌نه داوای ئاگر به‌ستی كردبوو له رۆژی سونامیهكهوه و له‌م ڕۆژانه‌ی داوایشدا داوای ووت‌وێژی ئاشتی كردوه له‌گه‌ڵ حكومه‌تدا.